لە چەمچەماڵ كەسێك دەكوژرێت و یەكێكیتر برینداردەبێت
نه‌قیبی مافپه‌روه‌ر جه‌لال محه‌مه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵبەئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند: شه‌وی رابردو كاتژمێر 11شەو لەبەردەم یاریدەدرێتی ئاسایشی چەمچەماڵ ئۆتۆمبێلێك له جۆری ئۆپڵ به خێرایی به‌رده‌م ئاسایشی چه‌مچه‌ماڵدا رووه‌و ساید هاتووه، دوای دوو جار ئاگادار كردنه‌وه، ئۆتۆمبێله‌كه نه‌وه‌ستاوه، دواجار هێزه‌كانی ئاساییش ته‌قه‌یان لێكردوه‌ئەوانیش بۆماوەی چەند خولەكێك ڕووبەڕویان بوونەوە له‌و كاته‌دا مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن 13 بەناوی (ٍه ، س) گیانی لەدەستداوە و یەكەكی تریش بریندار بووه.
وته‌بێژی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ ئاماژەی بەوەش دا :ژمارەی چەكدارەكان سێ كەچەكداربوونە و هەروەه لەدرێژەی قسەكانیدا ووتی لەدوای ڕووداوەكە ئەفسەری ئێشكگری پۆلیسی چەمچەماڵ لێكۆڵینەوەی لەڕووداوەكە دەست پێ كردووە لەسەر فەرمانی دادوەری دادگا چەمچەماڵ تەرمی كوژراوەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كرا بەمەبستی لێكۆڵینەوە .
هەر لەسەر فەرمانی دادوەری دادگا كەس وكاری كوژراوەكە بانگهێشت كراون بۆوەرگرتنی وتەكانیان بەڵام تاكوئێستا كەس ئامادەنەبووە .
ئاماژەی بەوەشدا كەژەكدارەكان هەموویان خەڵكی چەمچەماڵن.
