كورد یاداشتێك ئاراستەی لایەنە پەیوەندارەكان دەكات

كورد یاداشتێك ئاراستەی لایەنە پەیوەندارەكان دەكات
دوای ئەوەی دەركەوت ژمارەیەكی زۆر لە هاوولاتیانی عەرەب لە شاری كەركووك و چەند پارێزگایەكی تر بە تایبەتیش لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان پاش ئەوەی بە پێی ماددەی 140ی دەستووری عێراق قەرەبوو كراوەنەتەوە، و ئێستاش ناویان لە لیستی تۆماری دەنگدەرانی عێراق هەیەو دەتوانن لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دەنگ بدەن، كورد یاداشتێك ئاراستەی لایەنە پەیوەندارەكان دەكات.
شوان محەمەد تەها پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسۆنی هاوپەیمانی كوردستانی راگیەاند: یاداشتێكمان ئاراستەی سەرۆكایەتی حكوومەت و لایەنە پەیوەندارەكانی عێراق كردووە بۆ ئەوەی چارەسەری كێشەی بوونی ناوی عەرەبە قەرەبوو كراوەكان لە تۆماری دەنگدەرانی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بكرێ.
وتیشی: دەبێ رێگە نادرێ ئەو دەنگدەرە عەرەبانە لەو ناوچانەی لێی قەرەبوو كراوەنەتەوە دەنگ بدەن.
Top