سبەینێ لەسلێمانی ڕۆژی ئاڵا بەرز ڕادەگیرێت
له ئاگادارییه‌كدا كه ئاراسته‌ی فه‌رمانبه‌رانی كردووه‌و وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه، پارێزگای سلێمانی ئاگاری فه‌رمانبه‌رانی داموده‌زگا حكومییه‌كانی كردووه‌ته‌وه ئه‌و یاده ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن و به رووخسارێكی كورده‌واریانه چالاكییه‌كانی رۆژی ئاڵای كوردستان ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن.
له ئاگادارییه‌كه‌دا هاووه:
"ئاگادارییه‌ك بۆ فه‌رمانبه‌ران....
17ی كانوونی دووه‌می هه‌مووساڵێك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه وه‌ك رۆژی ئاڵای كوردستان ناسێنراوه، و چه‌ندین چالاكی جۆراو جۆر بۆ به‌رز راگرتنی ئه‌و رۆژه به‌رێوه ده‌چێت،وه‌ك پارێزگای سلێمانی رۆژی ئاڵای كوردستان له سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان و پارێزگای سلێمانی پیرۆز ده‌كه‌ین، مایه‌ی خۆشحاڵیه له‌م رۆژه‌دا كه‌یادی ئاڵای كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، ئاڵاكه‌مان به ئازادی له وڵاته‌كه‌ماندا ده‌شه‌كێته‌وه‌و هیودارین گه‌له‌كه‌مان له هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان به‌ته‌واوی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی شاد بێت."
به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه داوا له فه‌رمانگه‌كانی پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ین ئه‌و رۆژه به‌رز رابگرن و ئاگاداری سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كانی پارێزگای سلێمانیش ده‌كه‌ین بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی ئه‌و یاده‌و پێدانی رووخسارێكی كورده‌واریانه‌ی زیاتر به رۆژی ئاڵای كوردستان، ده‌توانن به‌خواستی خۆیان، بۆ ئه‌و بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه پیرۆزه جلوبه‌رگی كوردی بپۆشن و ده‌وامی ره‌سمی بكه‌ن."
خه‌ندان
