پشوی سەری ساڵ نامێنێ
بەپێی بڕیارێکی نوێی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمى كوردستان، پشووی سەری ساڵی ٢٠١٤، تەنھا دوو رۆژ دەبێت، ئەوانیش رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە بەبۆنەی لە دایکبوونی مەسیح و رۆژی یەکی مانگ بە بۆنەی سەری ساڵی تازەوە دەبێت.
نەجمەدین عەلی، بەڕێوەبەری گشتپی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند: بەبۆنەی سەری ساڵەوە وەکو ساڵانی رابردوو ھەفتەیەک پشوو نابێت، بەڵکو ھەفتە پشوەکە دەکەوێتە دوای تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم، واتە ناوەڕاستی مانگی یەکی ساڵی داھاتوو.
گوتیشی: تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم لە ٤ی مانگی یەکی ساڵی داھاتوو دەست پێ دەکات، ناکرێ ھەفتەیەک لە پێشەوەو ھەفتەیەک لە دوایەوە پشو بێت، بۆیە وەکو وەزارەت بڕیارمان داوە ھەفتە پشوەکەی پێشەوە بکەینە دوو ڕۆژ، بهڵام ئەگەر ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری تر بدات ئەوە قسەی تر ھەڵدەگرێ’.
باسنیوز
