لە قەڵادزێ تەرمێک بە شێوێنراوی لەناو بەفردا دۆزرایەوە
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین، مسته‌فا محه‌مه‌د، له لێدوانێكدا به په‌یامنێری راگه‌یاند: ئه‌و هاووڵاتیه ته‌مه‌نی 29 ساڵه‌و دانیشتوی ناو شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێیه و پیشه‌ی یاریده‌ده‌ری پزیشك بووە له گوندی قندۆڵی پشده‌ر.
گوتیشی، ئه‌مڕۆ به‌یانی له‌بونی ته‌رمێك له گوندی كه‌وبیَ ئاگاداركراینه‌وه، هێزه‌كانمان له بنگه‌ی پۆلیسی پشده‌ر چونه شوێنی ته‌رمه‌كه‌و ده‌ركه‌وت كه ته‌رمی ئه‌و یاریده‌ده‌ره‌ی پزیشكه‌یە كه ئاسه‌واری فیشه‌ك به جه‌سته‌یه‌وه دیاربوو.
مسته‌فا محه‌مه‌د گوتی، به پێی وته‌ی كه‌سوكاری كوژراوه‌كه، هیچ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌بوه‌و بۆ زانینی زانیاری زیاتری گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌ی، ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه‌و دوای ئه‌وه‌ش زانیاری زیاتر به‌ده‌رده‌كه‌وێت و رێوشوێنی پێویستی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ده‌گرینه‌به‌ر.
