بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستەكان،پارتی و گۆڕان كۆدەبنەوە

 بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستەكان،پارتی و گۆڕان كۆدەبنەوە
بڕیارە سبەی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بۆ باسكردنی چۆنێتی دابشكردنی پۆستەكان، كۆببنەوە.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی رووداو، بڕیارە سبەی چوارشەمە 11-12-2013 شاندێكی بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی مەكتەبی سیاسی پارتی بكەن و باس لە چۆنێتی بەشداریی گۆڕان لە كابینەی داهاتوو بكەن.

هەر بەپێی زانیارییەكان شاندەكەی گۆڕان بە سەرۆكایەتی عومەری سەید عەلی دەبێ و شاندی پارتیش بە سەرۆكایەتی رۆژ نوری شاوێس دەبێ.

بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاریداوە بەشداریی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكات و پارتی دیموكراتیش وەك براوەی یەكەم پێشوازی لە بەشداری ئە بزووتەوەیە كردووە.






رووداو
Top