بودجەی پەترۆدۆلاری تەقتەق زیاد كرا

بودجەی پەترۆدۆلاری تەقتەق زیاد كرا
بەڕێوەبەری شارەدێی تەقتەق دەڵێت، ئەو بودجەیەی كە ئەمساڵ بەناوی بودجەی پەتڕۆدۆلار بۆ سنووری شارەدێێ‌ تەقتەق دابین كراوە، 4 ملیار و 450 ملیۆن دینارە.

بەڕێوەبەری شارەدێی تەقتەق بە پەیامنێری راگەیاند، بەهۆی بوونی نەوت لە سنوورەكەیان ساڵانە بودجەیەك بەناوی بودجەی پەتڕۆدۆلار بۆ شارەدێی تەقتەق دابین دەكرێت و ئەمساڵاَیش بڕەكەیان بە شێوەیەكی باش زیاد كردووە.

سەركەوت رەسووڵ، گوتیشی، \"ئەو بودجەیەی كە ئەمساڵ بەناوی بودجەی پەتڕۆدۆلار بۆ سنووری شارەدێێ‌ تەقتەق دابین كراوە، 4 ملیار و 450 ملیۆن دینارە، پڕۆژە لە بواری سێكتەری رێگاوبان، قوتابخانە،كۆنكرێت و پاركی پێ جێبەجێ‌ بكەین. هاوكات هەربەو بودجەیە یانەیەك بۆ فەرمانبەرانی شارەدێی تەقتەق دروست دەكەین.\""

زیاتر گوتی، \""كۆمپانیا نەوتییەكانی سنورەكە كە كار لە سنووری شارەدێی تەقتەق دەكەن، بودجەی چەند پڕۆژەیەكیان بۆ دابین كردووین و بەڵێنی دابینكردنی بودجەی تریشیان بۆ چەند پڕۆژەیەكی تر پێداوین بەتایبەت دروستكردنی یاریگای وەرزشی و بوارەكانی تر كە پیویستن بۆ ناوچەكەمان."
Top