بە دەیان لە ئەفسەرو سەربازانی كورد سوپای عێراق بە جێدەهێڵن

بە دەیان لە ئەفسەرو سەربازانی كورد سوپای عێراق بە جێدەهێڵن
سەرچاوەیەك لە لیوای پێنجی سوپای عێراق رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا بە دەیان لە ئەفسەرو سەربازانی كورد ریزەكانی سوپای عێراق بە جێەهێڵن.
سەرچاوەكە روونی كردەوە، هۆكاری جێهێشتنی سوپای عێراق لە لایەن كوردەكانەوە بە هۆی ئەوەی لە لایەن ئەفسەرو دەرەجەدارانی عەرەب دژایەتی دەكرێن، هاوكات بە بێ هۆكار و دوو لە خواستی خۆیان ئەفسەرو سەربازانی كورد بۆ پارێزگاكانی عێراق دەگوازرێنەوە.
راشیگەیاند، زیاتر لە 30 ئەفسەرو سەربازی كورد لە چەند رۆژێكدا وازیان لە كارەكانیان هێناوە.

Top