ئۆتۆمبێلە ژمارە کاتییەکان تابلۆی هەمیشەییان پێ دەدرێ
ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەکدا کە وێنەیەکی گەیشتوەتە (رووداو) رایدەگەیەنێت، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ لە وەزارەتی ناوخۆ، ئەو ئۆتۆمبێلە ژمارە کاتییە \" تابلۆ سپی\""یانە تۆمار بکات .
بڕیارەکە ئەو ئۆتۆمبێڵانە دەگرێتەوە کە پێش 4/9/2013 هاتوونەتە نێو عێراق و لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ تۆمار نەکراون، تاوەکو تابلۆی هەمیشەییان پێ بدرێت.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق داوا لە خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێڵانە دەکات لە ماوەی ٦٠ رۆژدا کە لە ١/١٢/٢٠١٣ دەست پێدەکات، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گومرگەکانی ناوچەکانیان بکەن، بەمەبەستی تەواوکردنی پرۆسەی تۆمارکردنی ئوتۆمبێلەکانیان .
رووداو"
