داوا لەپەرلەمان دەکرێت پڕۆژە بڕیاری پەنابەران بخاتە بەرنامەی کارەوە

داوا لەپەرلەمان دەکرێت پڕۆژە بڕیاری پەنابەران بخاتە بەرنامەی کارەوە
ماوەی زیاتر لە ساڵێکە،پڕۆژە بڕیارێک بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو پەنابەرانەی بەزۆر ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکرێنەوە ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کراوە، سەرەڕای دروست کردنی چەند لیژنەیەکیش لە خولی ڕابردووی پەرلەمان بۆ ئەو پڕۆژەیە بەڵام نەتوانرا خوێندەوەی یەکەمی بۆ بکرێت.


لەئێستاشدا کە خولی تازەی پەرلەمان یەکەمین کۆبونەوەی خۆی ساز کردوە،فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق لەھەرێم داوا لە پەرلەمانتاران دەکات ئەو پڕۆژەیە ببێتە ئەجێندای سەرەکی کارەکانیان،چونکە بەووتەی ئەوان پڕۆژەکە چەند خاڵێکی گرنگی تێدایە کە لەبەرژەوەندی پەنابەران و باشتر کردنی ژیان و گوزەرانیانە لەھەرێم.
\"ئامانج عەبدوڵا\""بەرپرسی فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق لەھەرێم بۆ ئاژانسی پەیامنێر گووتی:\""ئەو پڕۆژەیە چەند خاڵێکی گرنگی لەخۆ گرتووە لەوانە قەرەبوو کردنەوەی پەنابەران و بەفەرمی ئیدانەکردنی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران\"".
گووتیشی:\""بەپێی پڕۆژە کاردەکرێت بۆ باش کردنی ژیان و گوزەرانی ئەو پەنابەرانەی بەزۆر ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان کراوەنەتەوە\"".
داواشی لە پەرلەمانتارانی ئەم خولە کردن ھەرچی زووە کار بکەن بۆ خستنە بەرنامەی کاری ئەو پڕۆژە یاسایەوەو دەنگی لەسەر بدەن\"".

ماوەی چەند مانگێش پێش ئێستا،ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پڕۆژە بڕیارێکی لە بەرژەوەندی پەنابەرانی عێراقی پەسەند کرد،بەپێی پڕۆژە بڕیارەکە نابێت ھیچ فڕۆکەخانەیەکی عێراق ئەو پەنابەرانە وەربگرێتەوە کەوا بەزۆر ڕەوانەی عێراق دەکرێنەوە ھەروەھا قەرەبووی سەرجەم ئەو پەنابەرانە بکرێتەوە کەبەزۆر ڕەوانەی عێراق کراونەتەوە،ئەمە وێرای وەستاندن و ھەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو ڕێکەوتنو پرۆتۆکۆڵانەی پەیوەندی دارن بە بەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانی عێراقی لەلایەن ووڵاتانی ئەوروپاوە،بەڵام دوای تێپەڕینی چەندین مانگ ھێشتا ھیچ بڕگەیەکی ئەو پڕۆژە بڕیارە جێبەجی نەکراوە،بەپێی ئامارێکی نافەرمیش زیاتر لە ٢٥ ھەزار پەنابەری کورد لەئەوروپا لەژێر ھەڕەشەی بەزۆر ناردنەوەدان"
Top