سترۆن ستیڤنسن: چێرچڵ پەشیمان بوو لە دانەمەزراندنی دەوڵەتی كوردی

سترۆن ستیڤنسن: چێرچڵ پەشیمان بوو لە دانەمەزراندنی دەوڵەتی كوردی
بەرپرسی فایلی عێراق لە پەرلەمانی ئەورووپا، سترۆن ستیڤنسن، دەڵێت، سەرۆكوەزیرانی پێشووی بەریتانیا، وینستۆن چێرچڵ، ڕایگەیاندووە كە گەورەترین هەڵەی سیاسیی ئەو ئەوەی كە دەوڵەتێكی كوردیی دروست نەكردووە و پێشی وایە ئێستا هەموو جیهان مەسعوود بارزانی بە كەسی یەكەمی سیاسیی عێراغق دەبینن.

سترۆن ستیڤنسن لە گفتوگۆیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە هەفتەنامەی باس لەگەڵیدا سازی داوە دەڵێت، سەرۆكوەزیرانی پێشووی بەریتانیا، وینستۆن چێرچڵ، لە ژیاننامەكەیدا دەڵێ \"گەورەترین هەڵە لە ژیانی سیاسیدا كردبێتی، دروستنەكردنی دەوڵەتی كوردستان بووە و نەلكاندنی ناوچە كوردییەكانی عێراق، ئێران، توركیا و سووریایە پێكەوە.\""

بەرپرسی فایلی عێراق لە پەرلەمانی ئەورووپا لەسەر ئەو باوەڕەیشە كە، تورك و ئێرانییەكان هەرگیز قبووڵی ناكەن دەوڵەتێكی كوردی هەبێت و وەها بڕیارێكیش تەنگژەی زیاتر لە ناوچەكە دروست دەكات كە ببێتە هۆی دروستبوونی توندوتیژیی زیاتر و ئەمەیش وەك ئەو دەڵێت لە بەرژەوەندیی كوردستان نابێت.

ئەو پێی وایە كە دەبێ كوردستان ئەو ناسنامە بێ هاوتا و ئۆتۆنۆمییەی هەیەیتی، بە كاری بێنێت بۆ فێركردنی ناوچەكانی دیكەی عێراق كە ئەوانیش پێویستیان بەو سەقامگیریی هەیە تاكو ژیانێكی خۆش بژین؛ ئەمە ڕۆڵە مێژووییەكەی كوردە.

ستیڤنسن لەبارەی ڕۆڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعوود بارزانییشەوە دەڵێت، \""ئێستا لە سەرانسەری جیهاندا، مەسعوود بارزانی بە گرینگترین كەسایەتیی سیاسیی عێراق دادەنرێت و زۆربەی خەڵك گوێ لە {ِاوێژەكانی بارزانی دەگرن بۆ پێشڤەچوون لە عێراق؛ هەرێم یكوردستان و سەركردایەتیی كوردستان، ڕۆڵێكی گرینگیان هەیە لە ناوچەكە و بوونەتە مۆدێلێم نەك تەنیا بۆ عێراق بەڵكوو بۆ سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.\""

ئەو سیاسییە بە ڕەگەز سكۆتلەندییە زیاتر گوتی، \""ئێمە لە سكۆتلەندا، بەریتانیا بە دوژمنی كۆن دەبینین، بەڵام ئێستا زۆر بە ئاشتیانە پێكەوە دەژین، كوردیش دەبێت بە ئاشتیانە لەگەڵ دراوسێكانی بژی. بەڵام ئەوە نابێت ڕێگری بكات لەوەی دراغوسێكانی كورد كاری هەڵەیان كرد، كورد بێدەنگ بێت و ڕەخنەیان لێ نەگرێت.\""

هەڵكردنی ئاڵای كوردستانیش لە دیاربەكر كە بە هۆی سەردانی بارزانییەوە بوو بۆ باكووری كوردستان، بە گرینگ ناو دەبات و دەڵێت، \""زۆر كەس پێی وابوو كە ئەوە شتێكە هەرگیز نایبینن. پێم وا بێت ئەوە دەرەنجامی ئەو دیپلۆماسییە نوێیەی چەند ساڵی ڕابردووی ئانكارا و هەولێرە، لەگەڵ ئەو بەرژەوەندییە ئابوورییەی لە نێوان هەردوو لادا هەیە."
Top