کەنەدا پاشکۆیەکی بازرگانی لە ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە
بە پێی راگەیاندراوێکی سایتی فەرمی ئەمینداریەتی گشتی حکومەتی عێراق باڵیۆزی تازەی کەنەدا لە بەغدا برۆنۆ ساکۆمانی بە حکومەتی عێراقی راگەیاندوە کە بەم نزیکانە کەنەدا سەنتەری بازرگانی لە ھەولێر و بەسرە دەکاتەوە.
باڵیۆزەکەی کەنەدا ئاماژەیداوە کە وڵاتەکەی چاڵاکیەکانی زیاتر دەکات بە کردنەوەی پاشکۆی بازرگانی لە ھەولێر و بەسرە و چەندین کۆمپانیای کەنەداش بۆ وەبەرھێنان دێنە عێراق و ھەرێمی کوردستان. پاشکۆی بازرگانی لە ھەولێر و بەسرە دەبێتە ھۆی کردنەوەی کەناڵی دیبلۆماسی و بازرگانی لە گەڵ عێراق.
ماوەی ٢٣ ساڵە کەنەدا وعێراق پێوەندیەکانیان پچراوە بڕیار وایە لە شوباتی ٢٠١٤ کونسوڵخانەی کەنەدا لە عێراق بکرێتەوە، واش چاوەروان دەکرێت دوای ئەوە لە ھەرێمی کوردستانیش کونسوڵخانەی خۆی بکاتەوە.
٢٧ وڵات نوێنەرایەتیان لە ھەرێمی کوردستان ھەیە، ھەرێمی کوردستانیش لە ١٤ ووڵات نوێنەرایەتی خۆی ھەیە.
