كێشە پەروەردەییەكانی لە سنوری پەروەردەی چۆمان خرایە روو
بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كێشەو گرفتەكانی بەردەم پرۆسەی پەروەردەو فێركردن لە سنوری پەروەردەی چۆمان كە ناوچەیەكی سنوری و بەرفروان لە خۆ دەرگەرێت و بۆ لە نزیكەوە گوێ گرتن بۆ كەم و كورییە پەروەردەییەكان لەم سنورەو چارەسەر كردنی گرفتە پەروەردەییەكان لە نەبوونی میلاكی پێویست و دامەزراندنی میلاك لەم وەزرە و دابین كردنی كەڵ و پەلی وەرزی زستانە كە ئەم ناچانە زۆر جار تووشی گرفتی سەرماو سۆل دەبن و نۆژەن كردنەونی قوتابخانەكان و گواستنەوەی قوتابیان و لێكدانی قوتابخانەكان و چەندین پرسی گرنگ بەپرۆسەی پەروەردە، بەكر كەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بە یاوەری شاندێكی پەروەدەیی و چەتۆ حەسەن بەرێوەبەری پەروەردەی چۆمان لە هۆڵی ئامادەیی چۆمان بۆگوێ گرتن و بۆڕەخنە و پێش نیارو داواكارییەكانی مامۆستایانی ئەم سنورە لەگەڵ سەرجەم بەرێوەبەری قوتابخانەكانی سنوری پەروەردەی چۆمان كۆبووە، سەرەتا بەرێوەبەری گشتی تیشكی خستە سەر لاینە پەروەدەییەكان و چەندین رێنمای گرنگی لەسەر رۆلی بەرێوەبەری قوتابخانەكان لە نێو قوتابخانە خستە روو و باسی گرنگی بەرێوەبەری قوتابخانەكەی كرد كە چەقی قورسایی پرۆسەی پەروەردەو فێركردنەو لە سەنگەری هەرە پێشەوەی پرۆسەكەیە و دواتریش باسی كێشەی كەمی میلاك و دامەزراندن و چەندین تەوەری گرنگی پەروەردەیی كرد لە پرۆسەی پەروەردەو فێركردن و هیواشی خواست بە هیمەتی هەموو لایەك باشترین خزمەت بەم ناوچانە بكرێت لە گشت روویەك و هەموو كیشەو گرفتە پەروەردەییەكان چارەسەر و میكانیزمی گونجاویان بۆبدۆزرێتەوە، دواتریش بەرێوەبەری پەروەردەی چۆمان هاتنی بەرێوەبەری گشتی بە كارێكی گرنگ وەسف كردو گوتیشی ئێمە لێرەوە هەموو كێشەكانمان دەگەینن و لە ئێستاشدا تەواوی كێشەكانمان چارەسەر كراوە پێویستی باشمان بەسەر قوتابخانەكان دابەشكردوە،ودواتریش برەێوەبەری قوتابخانەكانی سنوری پەرەوەردەی چۆمان كێشەو گرفتەكانیان ئاراستەی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر كرد كە خۆی لە نۆژەن كردنەوەی قوتابخانەكان و لێكدانی قوتابخانەكان و هات وچۆی قوتابیان و هاتنی وەرزی زستان و كەمیی میلاك لە ناوچەكە و سیستەمی دامەزراندن و پێدویستی زیاتری مامۆستایان بۆ ناوچەكەو دامەزراندنی خەڵكی ناوچەكە ئەمانە هەمووی داواكاریی و پێش نیاری مامۆستایانی سنوری پەروەردەی چۆمان بوو و بەرێوەبەری گشتی لەلایەن خۆیەوە وەڵامی سەرجەم داواكارییەكانی برەێوەبەری قوتابخانەكانی دایەوە بەلێنی ئەوەشی دا كەوا ئەوپەری توانای خۆی بخاتە گەڕ بۆچارەسەر كردنی گرفتە پەروەردەییەكان.
