ئەمڕۆ سەرۆك بارزانی دەگاتە كوەیت
مەسعود بارزانی لە رۆژی شەممەوە 2-11-2013 بە سەردانێك لە دەرەوەی هەرێمی كوردستانە، یەكەم شوێنی گەشتەكەشی ئیمارات بوو.
بارزانی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئیمارات كۆبووەوە، لەوانە محەممەد ئالنەهیان، جێنشینی ئەبوزەبی و لەوێش بەشداریی لە مەراسیمی پێشبڕكێی فۆرمولا یەك كرد.
بڕیاریشە ئەمڕۆ لە دوا وێستگەی سەردانەكەی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بگاتە كوەیت و لەگەڵ ئەمیری ئەو وڵاتە كۆببێتەوە. بەپێی زانیارییەكانیش بارزانی لەگەڵ كاربەدەستانی كوەیت بابەتی كردنەوەی كونسوڵخانە و وەبەرهێنان تاووتوێ دەكات.
رووداو
