ئەمڕۆ رۆژگیرانێکی دەگمەن روودەدات
ئەم خۆرگیرانەش دوایین خۆرگیرانی لەم شێوەیە دەبێت لەمساڵدا و لە ساڵی 2020 دووبارە دەبێتەوە .
دیارەكەی ئەمڕۆی خۆرگیران لەجیهان لەكاتژمێر 1 و چوار خولەك و 33 چركە دوای نیوەڕۆ بەكاتی بەغدا لە زەریای ئەتلەسییەوە لەناوچەی سێگۆشەی بەرمۆدا دەست پێدەكات و لە كاتژمێر 6:28 خولەك لە رۆژئاوای سۆماڵ كۆتایی پێدێت .
خۆرگیرانی ناتەواو لە عێراق و هەرێمی كوردستان كاتژمێر 4:18 خولەك دەبینرێت و لە هەرێمی كوردستان ماوەكەی 1 خولەك و 39 چركە دەبێت و بەهۆی بوونی هەورێكی زۆر لە ئاسماندا ئاستی بینینی كەم دەبێت.
