بەهۆی ئۆپۆزسیۆنەوە پەرلەمان نەیتوانی زۆرترین یاسا دەربكات
عومەر نوورەدینی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان خوولی سێیەم گوتی: ئەگەر لە سرشتی دەركردنی یاسا لە پەرلەمانی كوردستان ڕابمێنین دەبینین، پەرلەمان لەژێر چەندین فاكتەر بووە، سەرەكیترینیان بونی ئۆپۆزسیۆنێكی نا ئاسایی لە پەرلەماندا چونكە نەیتوانی ئەزموونێكی سەركەوتوو لە ئۆپۆزسیۆنێكی پەرلەمانی پێشكەش بكات، هەڵسوكەوت و بیروبۆچوون و خوێندنەوەی ئەوان بۆ پڕۆژە یاساكان هۆكاری ناچالاكی ئەركی یاسادانان بوو لە پەرلەماندا، چونكە بەشێك لە پڕۆژە یاساكان ڕیككەوتنیان لەسەر نەدەكرا، ئۆپۆزسیۆنیش ئەو بۆچوونانەی دەسەپاند كە خۆی دەیەویست، ئەوەش هۆكارێك بوو بۆ ئەوەی نەتوانین زۆرترین یاسا دەربكەین.
هەروەها گوتیشی: ئەو ڕووداوە سیاسیانەی كە لە كوردستان ڕوویاندا لەنێویشیاندا 17ی شوبات و ڕووداوەكانی دهۆك كە ئەویش ئۆپۆزسیۆن تیایدا هۆكاربوو، كاریگەربوون بۆ پەرلەمان كە نەتوانێت بە یاساكان ڕابگات، بەقەد ئەوەی زۆرجار پەرلەمان دەبووە مەیدانی باس و خواس و گفتوگۆ لەبارەی ئەو ڕووداوانە.
