قەدری جەمیل لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا گفتوگۆی كردووە
جین پساكی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، رایگەیاند \"ئەمریكا ناچێتە نێو بابەتی دوورخستنەوەی قەدری جەمیل، جێگری سەرۆك وەزیرانی سووریا، چونكە ئەمریكا خۆی بە هۆكاری دوورخستنەوەی نازانێت\"".
بەڵام جەختی لەوە كردەوە \""بەر لە 3 رۆژ، روبتر فۆرد باڵیۆزی ئەمریكا لە سووریا، كە ئێستا لە واشنتۆن كار دەكات، دوای چۆڵكردنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە دیمەشق، لەگەڵ قەدری جەمیل لە جنێف یەكتریان بینیوەو گفتوگۆیان كردووە\"".
پساكی روونیشیكردەوە \""فۆرد لە دیدارەكەدا جەختی لەوە كردووەتەوە، كە ئەسەد و نزیكەكانی شەرعییەتیان نەماوە و پێویستە دەسەڵات جێبهێڵن\"".
پساكی گوتیشی \""ئێمە لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان، كە نوێنەرایەتی هێزەكانی سووریا دەكەن دیدار دەكەین\"" بەبێ ئەوەی ناوی هیچ لایەنێك ببات. گوتیشی \""لە پەیوەندی راستەوخۆشداین لەگەڵ رژێمی سووریا لە دیمەشق\"".
سەرۆكایەتی وەزیرانی سووریا بە فەرمانی بەشار ئەسەد، بڕیاریدا قەدری جەمیل، جێگری سەرۆك وەزیران لە كارەكەی دووربخرێتەوە، هۆكارەكەشی بۆ نەچوونە سەر كار بۆ ماوەیەكی درێژ و بەبێ مۆڵەت، هەروەها چالاكی نواندن و سازدانی دیدار بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ حكومەت گەڕاندەوەو ئەمەشی بە بەزاندنی كاری دامەزراوەیی هەژماركرد.
رووداو"
