گەنجێكی هەڵەبجە لە سووریا دەكوژرێت
كەسێكی نزیك لە خێزانەكەی بە (رووداو)ی راگەیاند\"" یەكێك لە هاوڕێكانی كەیوان محەممەد ناسراو بە (مەلا كەیوان) بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، نامەیەكی بۆ خێزانەكەی ناردووە كە كوڕەكەیان كوژراوە\"".
مەلا كاروان، چەند مانگێك لەمەوبەر بەمەبەستی \""جیهاد\"" دژی رژێمی بەشار ئەسەد چووەتە ریزی گرووپە چەكدارەكانی سووریا، بەپێی سەرچاوەكەی رووداو، ئەو بەردەوام پەیوەندی بە خێزانەكەیەوە هەبووە و ئەمڕۆش پەیوەندییەكەی پچراوە.
مەلا كەیوان تەمەن 24 ساڵ، سەڵتەو خێزانی پێك نەهێناوە، دەرچووی پەروەردەی وەرزشی زانكۆی سلێمانییەو پێشتر یاریزانی یانەی هەڵەبجەو یانەی كوردستان بووە.
رووداو"
