وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم کۆمەڵێک پلەی وەزیفی بۆ پەروەردەی کەرکوک دادەمەزرێنێت
لەمبارەیەوه \"شێرزاد رەشید کاکە\"" بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە پەروەردەی کەرکوک بە ئاژانسی پەیامنیری راگەیاند: ئێستا بڕیارێکمان بەدەست گەیشتووە بۆ دامەزراندی کۆمەڵێک مامۆستا بۆ قوتابخانەکانی خوێندی کوردی لە شارەکە و پڕکردنەوەی بەشێک لەو کەموکوڕیانەی ھەیە لە قوتابخانەکانمان.
شێرزاد رەشید گوتی: لە ئێستادا حکومەتی ھەرێم ٢٥پلەی وەزیفیان بە ئێمە داوە کە ئەویش دەرچووانی کۆلیژی پەروەردە دەگرێتەوە کە دەبێت دەرچووی بەشی زمانی کوردی ٢٠١١ – ٢٠١٢ بن بۆ قوتابخانەکانی ناوەندی دوا ناوەندی، ١٠پلەش بۆ دەرچووانی پەیمانگای مامۆستایان دەرچووی زمانی ئینگلزی.
رەشید کاکه راشیگەیاند: دوا مۆڵەتی وەرگرتنی فایلی دامەزراندن ٥/١١/٢٠١٣ لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەیه."
