لە کوردستان ٤٤پڕۆژەی گەشتیاری لە جێبەجێکردندان

لە کوردستان ٤٤پڕۆژەی گەشتیاری لە جێبەجێکردندان
لەچوار چێوەی بەرنامەی گەشەپێدانی کەرتی گەشت و گوزار لە کوردستان دەستەی گشتی گەشت و گوزار ٤٤ پڕۆژەی گەشتیاری دەستپێکردووە و بودجەی پێویستیشیان لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ دابین دەکرێت.


نادر ڕوستی گوتەبێژی دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان گوتی: حکومەتی ھەرێم بە جدییەوە دەڕوانێتە کاروباری گەشتیاری لە کوردستان و بیرۆکەی دابینکردنی داھات لە ڕێگەی کەرتی گەشتیاری کردۆتە ئامانج , ھەربۆیە ئەمساڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان٤٤ پڕۆژەی گەشتیاری خستۆتە بوواری جێبەجێ کردنەوە کە بەھای ئەو پڕۆژانە نزیکەی٧٨ ملیۆن دۆلارە.


ڕووستی گوتیشی: ئێستاکە لە ڕێگەی ھەردوو کەرتی تایبەت و حکومییەوە کار دەکرێت بۆ ئەوەی کەرتی گەشت و گوزاری ھەرێمی کوردستان ئەو ڕێگا درێژەی لەبەردەمیدایە بە کەمترین ماوە ببڕێت.
Top