سبەی سیمنارەکانی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەست پێدەکەن
عەلی مەحموود ڕێکخەری ڕێکخراوە کوردستانییەکان لە پێناو دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بۆ ئاژانسی پەیامنێر گوتی:سبەی لە شاری ھەڵەبجە یەکەمین سیمیناری دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەست بەکارەکانی دەکات و پاشانیش لە شاری کەلار و چەمچەماڵ و دوای ئەویش لە شاری سلێمانی سیمینارێکی دیکە ئەنجام دەدرێن، ڕاسپاردەی ھەموو ئەو سیمینارانە بەرزدەکرێنەوە بۆ کۆنگرەی ھەرێمایەتی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی کە لە ٢٩ی ئەم مانگە لە شاری ھەولێر ئەنجام دەدرێت.
عەلی مەحمود گوتیشی لەو کۆنگرە ھەرێمییەدا ھەریەک لە لیژنەی عیراقی و رێکخراوی ھەماھەنگی دادپەروەری و ڕێکخراوی ئاشتی جیھانی و دەستەی ڕڕگەیاندنی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بەشداری تێدا دەکەن.
