گەرمیان. . . كەسێك بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر كرا

گەرمیان. . . كەسێك بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر كرا
لە لایەن هێزەكانی ئاسایشی گەرمیانەوە لە مەرزی پەروێزخانی نێودەوڵەتی، هاووڵاتییەكی بە رەگەز ئێرانی بە برێك ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر كرا كە بۆ مەبەستی كرێكاری هاتووەتە هەرێمی كوردستان.

لێپرسراوی راگەیاندنی ئاسایشی گەرمیان، مولازم عوسمان عەبدولكەریم، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند \"لە لایەن هێزەكانی بنكەی ئاسایشی پەروێزخانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان توانرا لە مەرزی پەروێزخانی نێوەدەوڵەتی لە كاتی پشكنیندا كەسێكی ئێرانی بەناوی عباس محمد علی، تەمەن 47 ساڵ بە برێك مادەی هۆشبەر لە جۆری تریاك دەستگیر بكرێت.\""

ئاماژەیشی دا، ئەو تۆمەتبارە بەڕەگەز كوردە و دانیشتووی شاری كرماشانی ئێرانە و بە مەبەستی كرێكاری بە شێوەیەكی فەرمی هاتۆتە سنووری هەرێمی كوردستان و لە كاتی لێكۆڵینەوەی سەرەتاییدا وێرای ئەوەی دانی بە تاوانەكەیدا ناوە ئاماژەی بەوەش كردووە كە بۆ ماوەی 30 ساڵە ئالوودەی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەرە.

رونیشی كردەوە، ناوبراو بەپێی ماددەی 14ی هۆشبەر بە فەرمانی دادوەر راگیراوە."
Top