ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستی خوێندن به‌سه‌ر 370 قوتابی له كه‌مپی عه‌ربه‌ت دابه‌ش ده‌كات
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌درێژه‌ی به‌رفراوانتركردنی چالاكییه جۆراوجۆره‌كانی له‌نێو كامپی په‌ناخوازی رۆژئاوا له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، له‌میانی هه‌ڵمه‌تێكی په‌روه‌رده‌ییدا به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی شۆڵته‌ر بۆكسی به‌ریتانی جانتاو په‌ڕاو و ده‌فته‌رو قه‌ڵه‌م و هه‌نده‌سه و قرتاسیه‌یان به‌سه‌ر 370 قوتابی دابه‌شكرد كه له قوتابخانه‌ی عامودا له كامپی عه‌ربه‌ت درێژه به پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له هه‌وڵی زیاتردایه بۆ ئه‌وه‌ی دابینكردنی كه‌ره‌سته‌و پێداویستیه‌كانی خوێندنی قوتابیان بۆ سه‌رجه‌م كامپه‌كان به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارو رێكخراوه جیهانییه‌كان كه‌موكوڕییه‌كانی بواری په‌روه‌رده له كامپی په‌ناخوازانی رۆژئاوا بكۆڵێته‌وه‌و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ بدۆزێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی پێداویستی خوێندن به‌سه‌ر قوتابیانی كامپی عه‌ربه‌ت رایگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و ئیمكانیاتانه‌ی له‌به‌رده‌ستماندایه هه‌وڵمانداوه له‌سه‌رجه‌م كامپی په‌ناخوازاندا به‌هاوكاری لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارو رێكخراوه كۆمه‌كبه‌خشه‌كان، له‌سه‌رجه‌م كامپه‌كان قوتابخانه بكرێنه‌وه‌و له‌و میانه‌شدا بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی خوێندن و دانه‌بڕانی قوتابیان پێویستیان به یارمه‌تی و ده‌ستی هاوكاری زیاتر هه‌یه تاكو سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانیان بۆ دابین بكرێت. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ته‌نها له كامپی عه‌ربه‌ت جێبه‌جێ ناكرێت، به‌ڵكو هه‌وڵده‌ده‌ین پێداویستی خوێندن بۆ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌ی كه‌مپه‌كان دابین بكه‌ین به‌پێی ئیمكانیات و ئه‌و توانایه‌ی هه‌مانه. هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی UNICEF قوتابخانه‌ی كاتییمان له كامپی به‌حركه له هه‌ولێر بۆ قوتابیانی كه‌مپه‌كه كردۆته‌وه.
