سێیەمین حاجی کورد لە مەککە کۆچی دواییکرد
مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە (رووداو)ی راگەیاند \"شەوی رابردوو حاجییەکی کورد بەناوی عەبدولکەریم عەبدوڵڵا قادر، لەدایکبووی 1961 تۆپزاوەیە، بەهۆی نەخۆشینی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەیەکی مەککە کۆچی دواییکردووە و لەسەر رەزامەندی بنەماڵەکەی، بڕیارە ئەمڕۆ لە مەککە بە خاک دەسپێردرێت\"".
نەقشبەندی گوتیشی \""بارودۆخی تەندرووستی دوو حاجی دیکەش ناجێگیرە و یەکێکیان بەهۆی ئەوەی چەند رۆژ پێش تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە و یەکێکی `دیکەشیان نەخۆشی درێژخایەنی هەیە، بەڵام تیمەکانی تەندروستی چاودێریان دەکەن\"".
لەبارەی گەڕانەوەی حاجییان، نەقشبەندی رایگەیاند \""لەسەر رەزامەندی حکومەتی عێراق، سبەی و دوو سبەی دوو کاروانی پەنجا کەسی لە حاجیانی کورد دەگەڕێنەوە شاری سلێمانی\"".
رووداو"
