باڵەکایەتى.. بەردەوام بوونى دیاردەى راوکردن
ئیسماعیل وەرتى بەرپرسى پۆلیسی دارستانی باڵەکایەتى بە ئاژانسى هەواڵى پەیامنێرى راگەیاند: \"پۆلیسی دارستان بە هاوکارى قائیمقامیەتى چۆمان و پۆلیسى ناوچەکە بەردەوام چاودێرى ئەو ناوچانە دەکەن کە ئاژەڵ و باڵندەى کێوى تیادا دەژیت، بەڵام تاکو ئێستا بەشێک لە هاووڵاتیان راوى ئاژەڵ و باڵندەى کێوى دەکەن\"".
گوتیشى: بەو پێیەى لە ئێستادا سنورى ئەو ناوچانە ناشناڵ پارکى هەڵگورد سەکرانى تیادا بنیات دەنرێت، ئەو کەسانەى لە کاتى راوکردندا دەستگیر دەکرێن راستەوخۆ دەدرێنە دادگاو سزایى یاسایى خۆیان وەردەگرن."
