لە دوكان بەهۆی تەقەی دوو راوچییەوە، رووبەڕێكی زۆری دارستان و زەوی سووتا
هێمن كەمەرخان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستانی سلێمانی ، لەلێدوانێكدا بە پەیامنێری راگەیاند: بەهۆی تەقەكردنی دوو راوچی لەكاتی راودا، لەگوندی دووگۆم لەسنوری شارەدێی بنگردی سەر بە شارۆكەی دوكان، زیاتر لە (100) دۆنم زەوی و پوش و پاوانو داری سروشتی ناوچەكە سووتا.
هێمن كەمەرخان، گوتی: دوای روداوەكە مەفەرەزەیەكی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ناوچەكە گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو لەماوەی 4 كاتژمێردا توانیان ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن.
باسی لەوەشكرد،هاوكات لەنزیك شوێنی رووداوەكە، مەفرەزەكە دوو ڕاوچیان بە كۆمەڵێك كەلوپەلی راوكردنەوە دەستگیركرد و بەمەبەستی لێكۆڵینەوەو دیاری كردنی سزاو غەرامەكردنیان، هەردوو سەرپێچیكارەكەیان دایە دادگا.
