سه‌رۆك بارزانى نامه‌ی پیرۆزبایى جه‌ژنى قوربان له‌لایه‌ن مه‌ترانه‌كانى هه‌ولێر و دهۆك و ئاكرێ و زاخۆ و مووسڵ پێگه‌یشت
له لایه‌كى تره‌وه رێزدار مه‌سعود بارزانى نامه‌یه‌كى پیرۆزبایى له‌لایه‌ن مه‌تران مار بشار متى وه‌رده مه‌ترانى هه‌ولێرى پایته‌خت پێ گه‌یشت ، كه تێدا مار بشار هیواى رۆژانێكى پڕ له شادى و به‌ڕێزیان و گشت كوردستانیه‌كان خواست.
له لایه‌كى تریشه‌وه رێزدار مه‌سعود بارزانى نامه‌یه‌كى پیرۆزبایى له‌لایه‌ن به‌ڕێز مه‌تران مار نیقودیموس داود متى شرف مه‌ترانى سریان له مووسڵ و كوردستان پێ گه‌یشت، مار شرف هیواى هه‌میشه شادومانى بۆ به‌ڕێزیان و گشت كوردستان خواست.
