مه‌سروور بارزانى په‌یامێكى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى موسڵمانانى كوردستان و عێراق و جیهان كرد به بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى قوربانى پیرۆز
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان، پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هه‌موو كادرانی ماندونه‌ناس له هه‌موو ده‌زگاكانی پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری له كوردستان ده‌كه‌م و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ئه‌خوازم.
ئه‌م جه‌ژنه‌مان له كاتێكدایه كه دوژمنان و نه‌یارانمان توانیان ده‌ستی ره‌شی تیرۆر له مانگی رابردوو بگه‌یه‌ننه كوردستانی خۆشه‌ویست و ئه‌و راستیه‌مان بیربێننه‌وه كه پیلانی ناحه‌زان كۆتایی نه‌هاتووه و پێویسته هه‌موومان پێكه‌وه به گیانێكی كوردستان په‌روه‌رانه كار بكه‌ین بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، به‌و هیوایه‌م جه‌ژنمان له سایه‌ی ئاشتی و ئارامی به‌سه‌ر ببه‌ین، جه‌ژنتان پیرۆزبێت.
مه‌سرور بارزانی
14ى تشرینى یه‌كه‌مى 2013
