ناوی مامۆستایانی دامەزراوی سلێمانی ڕاگەیەندرا

ناوی مامۆستایانی دامەزراوی سلێمانی ڕاگەیەندرا
ئەمڕۆ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی قۆناغی یەکەمی دامەزراندن لەسەر میلاکی ساڵی ٢٠١٣ ڕاگەیەندرا،کە تێیدا ٨٤٢ دەرچووی کۆلێژ و پەیمانگاکان وەکو مامۆستا لەقەزاو ناحیەکانی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیەندرا ،چاوەڕێش دەکرێت دوای کۆتای ھاتنی جەژنی قوربان قۆناغەکانی دیکەی دامەزراند ڕابگەیەندرێت.


بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی\"مەحمود عوسمان\""لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند:\""لە قۆناغی یەکەمی دامەزراندنی ساڵێ ٢٠١٣ ئەمڕۆ ناوی ٨٤٢ دەرچووی کۆلێژو پەیمانگاکان ڕاگەیەندرا کە وەکو مامۆستا لە ناوەندی سلێمانی و قەزاو ناحیەکانی وەکو مامۆستا دامەزراون\"".
مەحمود عوسمان گووتیشی:\""ھەموو ئەو دەرچوانەی فۆڕمیان پڕ کردبوویەوە،لەڕێگەی کێبڕکێی خاڵبەندیەوە ھەڵبژێردراون لە مەرکەزی سلێمانی و قەزاو ناحیەکانی،ھیچ کەسێکیش پێش کەسێکی دیکە نەخراوە ئەگەر لەسەر ئەو بنەمایە نەبێت\"".
ڕاشی گەیاند:\""دوای جەژنی قوربان ئەگەر وەزارەتی دارایی ڕێنمایی بۆ ناردین ئەوا دەست دەکەین بە قۆناغەکانی دیکەی دامەزراندن\""."
Top