دانپێدانانى ئه‌و سێ تیرۆریسته كه كرده تیرۆریستییه‌كه‌ى هه‌ولێریان ئه‌نجامدا
هه‌ر له میانى ئه‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا دانپێدانانى ئه‌و سێ تیرۆریسته دهستگیركراوهش بڵاو كرایه‌وه كه ئه‌ركى ئاماده‌كردنى بۆمبڕێژكردنى ئۆتۆمبیله‌كان و تیرۆریستهكانیشیان له ئه‌ستۆ بوو .
تیرۆریستى یه‌كه‌م كه ناوى (هاشم ساڵح محه‌مه‌د ئه‌لحه‌دیدی)یه كه به (ئه‌بو سه‌عد) ناسراوه ، ناوبراو له‌دایكبووى ساڵى 1972 و دانیشتووى موسڵه و سه‌ر به رێكخراوى تیرۆریستى ده‌وڵه‌تى به ناو ئیسلامى له عێراق و شامه ، وه‌ك خۆى له دانپێدانه‌كانیدا باسى كردووه ، له سه‌ر داواى كه‌سێك به ناوى (ئه‌بو زه‌هرا) چووه‌ته كه‌ركووك و له‌وێ دوو ئۆتۆمبیلى كڕیووه كه یه‌كێكیان هیونداى مینى باس و ئه‌وه‌ى دیكه‌شیان هیونداى توكسۆن بوون .
دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه موسڵ و هه‌ردوو ئۆتۆمبیلهكهى داوه‌ته ده‌ست (ئه‌بو زه‌هرا و ئه‌حمه‌د ئه‌بو مه‌نازر) تا بۆمبڕێژى بكه‌ن و له‌گه‌ڵ سێ خۆكوژ به پشتێنى بۆمبڕێژكراوه‌وه و به چه‌كى سوك و جل و به‌رگى سه‌ربازییه‌وه ره‌وانه‌ى سنوورى هه‌ولێرى بكه‌ن .
تیرۆریستیه‌كه‌ى دووه‌م ناوى (محه‌مه‌د خه‌لیل خدوش) ناسراو به (شه‌علان) له‌دایكبووى ساڵى 1983یه و دانیشتووى گه‌ڕه‌كى سۆمه‌رى شارى مووسڵه و له ساڵى 2012 په‌یوه‌ندى به ده‌وڵه‌تى به‌ناو ئیسلامى له عێراق و شام كردووه له ویلایه‌تى جه‌زیره ، ئه‌و تیرۆریسته له دانپێدانهكهیدا ڕوونى ده‌كاته‌وه كه پێش ته‌قینه‌وه‌كه به چه‌ند رۆژێك (ئه‌بو زههراى) له چۆڵه‌وانیه‌كى نزیكى موسڵ بینیووه و دواتر هه‌ردوو ئۆتۆمبیله‌كه مینى باس و هیونداى له‌گه‌ڵ خۆكوژه‌كانى بۆ هه‌ولێر هێناوه و به گه‌یشتنیان بۆ شارى هه‌ولێر و له نزیك علوهى هه‌ولێر دوا ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه كردووه ، دواتریش پێكه‌وه له‌گه‌ڵ (ئه‌حمه‌د ئه‌بو مه‌نازر) گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ مووسڵ .
هه‌روه‌ها تیرۆریستى سێیه‌میش ناوى (سه‌میر به‌كر یونس)ه و ناسراوه به (ئه‌حمه‌د ئه‌بو مه‌نازر)، له دانپێدانانه‌كه‌یدا ئاشكراى كرد كه له دایكبووى ساڵى 1983 موسڵه و دانیشتووى ناوچه‌ى گه‌راج شیمال له موسڵ بووه و له ساڵى 2010 په‌یوه‌ندى به ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له عێراق و شامه‌وه كردووه و به‌رپرسى بۆمبڕێژكردن بووه ، (ئه‌بو مهنازرى) تیرۆریست ڕوونى ده‌كاته‌وه كه له‌م كرده‌وه‌یه‌دا به‌رپرسى بۆمبڕێژكردنى هه‌ردوو ئۆتۆمبیله‌كه و هاوكات خۆكوژه‌كانیش بووه ، وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت: 150 كیلۆ گرام مادده‌ى تى ئێن تى یان له‌و كرده‌وه‌یه‌دا به‌كارهێناوه‌و ئامانجى پیلانه‌كه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر بووه ئه‌ویش له رێگه‌ى ته‌قاندنه‌وه‌ى هه‌ردوو ئۆتۆمبیله‌كه و پاشان هێرشكردنى دوو خۆكوژ بۆ ناو باره‌گاكه . به‌ڵام (ئه‌بو مهنازرى) تیرۆریست ده‌ڵێت پاش ته‌قاندنه‌وه‌ى ئۆتۆمبیله‌كان خۆكوژه‌كان ڕووبه‌ڕووى به‌رگرى پاسه‌وان و كارمه‌ندانى ئاسایش بوونه‌وه .
