نێچیرڤان بارزانى: دابینكردنى ئه‌من و ئاسایش له پێشه‌وه‌ى كاره‌كانمانه و ئه‌نجامده‌رانى كرده‌وه خۆكوژیهكهى هه‌ولێر له سووریاوه دزه‌یان كردبوو نێو هه‌رێم
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت: دابینكردنى ئه‌من و ئاسایشى هه‌رێم، له پێشه‌وه‌ى كاره‌كانمانه و ده‌شڵێت كه ئه‌نجامده‌رانى كرده‌وه خۆكوژیهكهى شارى هه‌ولێر، له وڵاتى سووریاوه دزه‌یان كردبووه نێو هه‌رێم.
له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى (شه‌رقولئه‌وسه‌تى) چاپى له‌نده‌ن ئاشكراى كرد كه ئه‌و گروپه تیرۆریستیه‌ى كه هه‌وڵیدا هه‌ڕه‌شه له ئه‌من و ئاسایشى هه‌رێم بكات له رێگه‌ى وڵاتى سووریاوه دزه‌یان بۆ نێو خاكى هه‌رێم كردبوو و ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه ئه‌وه‌ى ناوده‌برێت به ده‌وڵه‌تى عێراق و شامى ئیسلامى به‌رپرسه له‌و هێرشانه و روونیشیكرده‌وه كه ده‌زگاكانى ئاسایش له كاتێكى كه‌م دا توانیان ئه‌ندامانى ئه‌و گروپه ده‌ستگیربكه‌ن.
هه‌ر له‌و دیمانه‌یه‌دا، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان گووتیشى كه هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئه‌من و ئاسایشى هه‌رێم، له سووریاوه بۆمان هاتووه و دۆخى سووریا، كاریگه‌رى له سه‌ر هه‌رێم و عێراق به گشتى هه‌بووه و ئه‌وه‌شى خسته روو كه یه‌كێك له ئهولهویاتهكانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بریتیه له دابینكردنى ئه‌من و ئاسایش و هه‌روه‌ها پاراستنى گیان و سه‌روماڵى هاووڵاتیان .
روونیشیكرده‌وه كه له رێگه‌ى حكوومه‌ت و دام‌و دهستگهكانى ئاسایش و به هاوكارى هاووڵاتیان، ده‌ستى تیرۆر ناگاته هه‌رێم.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیمانه‌كه‌ى رۆژنامه‌ى شهڕوقولئهوسهتى له‌نده‌نى، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێم، رۆشنایى خسته سه‌ر پێشڤهچوونهكانى ئابوورى هه‌رێم له سه‌رجه‌م بواره‌كانه‌وه و له‌و رووه‌شه‌وه رایگه‌یاند كه قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنانى ناوخۆى و عه‌ره‌بى و بیانى له هه‌رێم، له سه‌رجه‌م كه‌رته‌كاندا، به‌رزبۆته‌وه، به تایبه‌تیش له كه‌رتى تۆریزم و نیشته‌جێبوون و پیشه‌سازى و بازرگانى و راشیگه‌یاند كه له پلان و پڕۆگرامهكانمان له بنیادنان و وه‌به‌رهێنان، له پێناو پێشكه‌وتنى هه‌رێم و خۆشگوزه‌رانى هاووڵاتیان، پاشه‌كشه ناكه‌ین.
