زیاتر لە ٤٠ تیرۆیست کە یەکیکان ئافرەتە لەسێدارە دران
وەزیری دادی عێراقی حەسەن شەممەری لەبەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی دەست ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر کەوتووە, رایگەیاند: فەرمانگەی بەندیخانەکان لە عێراق فەرمانی لەسێدارەدانی لەسەر ٤٢ تیرۆریست جێبەجێ کرد کە یەکێکان ئافرەت بووە و سەرجەمیان دەستیکی باڵایان ھەبووە لە کردەوە تیرۆریستیەکانی عێراق.
وتیشی: ئەو تیرۆریستانە لە ماوەیەکی کەمی رابردوو دادگای عێراقی فەرمانی لەسێدارەدانی بەپێی بەڵگەی دیاری کراوە بۆ دەردرکردون,.
ئاماژەیدا: سەرجەم ئەو تیرۆریستانەی دیکەی کە فەرمانی لەسێدارەدانیان ھەیە ئەو فەرمانە جێبەجێ دەکرێت.
