وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم چه‌ندین رێنمای بۆ سه‌ربرێنی ئاژه‌ڵ له چه‌ژندا ده‌خاته روو
به‌پێی ئه‌و رێ‌و شوێنانه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ده‌بێت له رۆژانی جه‌ژنی قورباندا كوشتارگه‌كان كراوه بن و هه‌وڵ بدرێت ئاژه‌ڵی قوربانی له رێگه‌ی كوشتارگهكانهوه سه‌رببڕدرێن
هه‌روه‌ك ئه‌و وه‌زاره‌ته فه‌رمانی به ڤێتێرنه‌رییه‌كانی هه‌رسێ پارێزگاكه داوه تیمی گه‌ڕۆك پێكبهێنن بۆ پشكنینی ئاژه‌ڵی سه‌ربڕدراو له ماڵه‌كاندا
له‌به‌شێكی تری رێوشوێنه‌كاندا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ داوای كردووه كه رێنمای هاووڵاتیان بكرێت كه له‌كاتی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵدا ئاژه‌ڵه‌كه له شوێنی خاوێن و سه‌رببڕدرێت و پاشماوه‌كانی بكرێته كیسی نایلۆن و له‌رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی گواسته‌وه‌ی خاشاكه‌وه فڕێ بدرێن
هه‌روه‌ك داوا ده‌كات له‌كاتی دابه‌شكردنی گۆشتی قوربانیدا گوشتهكه له كیسی روونی بێ ره‌نگدا ده‌به‌ش بكرێت.
