نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى كه‌نه‌دا له ئه‌رده‌ن و عيراق كرد
له ديدارێكدا سه‌رۆك وه‌زيران پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونى له باڵيۆزى كه‌نه‌دى كرد و هه‌ردوولا په‌يوه‌نديى دووقۆڵيى عيراق و هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ كه‌نه‌دا و چۆنيه‌تيى فراوانتركردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانيان له بواره‌كانى ديپلۆماسى و ئابوورى و ووزه و بازرگانيدا خسته به‌ر باس.
باڵيۆزى كه‌نه‌دى له ئه‌رده‌ن و عيراق ئاماژه‌ى به‌وه دا كه كه‌نه‌دا چاوى له په‌يوه‌نديى فراوانتره له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و تيشكى خسته سه‌ر كۆمه‌ڵێك كۆمپانياى ووڵاته‌كه‌ى كه له بوارى جيادا له هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كه‌ن، به تايبه‌تيش له بوارى ووزه و بارزگانيدا. هه‌روه‌ها ڕايگه‌ياند كه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا؛ سه‌ره‌تاى ساڵى تازه‌ى 2014؛ كه‌نه‌دا ئۆفيسى باڵيۆخانه‌كه‌ى له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه و بۆ ئه‌مه‌ش له ئێستاوه ده‌ستيان به ئاماده‌كارى كردووه.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى خۆشحاڵيى خۆى به‌م هه‌نگاوه‌ى كه‌نه‌دا ده‌ربڕى و ڕوونى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كار و چالاكييه ئابوورى و بازرگانييه‌كانى كه‌نه‌دا له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ى نووسينگه‌ى باڵيۆزخانه‌ى كه‌نه‌دا و به‌شداريكردنى كۆمپانيا كه‌نه‌ده‌ييه‌كان له بواره‌كانى وه‌به‌رهێناندا له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديدارى سه‌رۆك وه‌زيران و باڵيۆزى كه‌نه‌دى بوون كه تيايدا باڵيۆزى كه‌نه‌دى پيرۆزبايى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى له حكوومه‌ت و گه‌لى كوردستان كرد و خۆشحاڵيى خۆى به سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ربڕى. نێچيرڤان بارزانى – ش دووپاتى كرده‌وه كه سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركه‌وتنى گه‌لى كوردستان و ئه‌زموونى ديموكراسيى هه‌رێمى كوردستانه و ئه‌وه‌ى مايه‌ى خۆشحاڵييه جێگيربوونى باشتر و زياترى كه‌لتوورى ديموكراسى و هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانه له هه‌رێمى كوردستان.
له ديداره‌كه‌دا ڕه‌وشى سووريا و كاريگه‌رييه‌كانى له‌سه‌ر عيراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه و شه‌پۆڵى په‌نابه‌ران كه ڕوويان له هه‌رێمى كوردستان و ووڵاتانى ده‌وربه‌ريش كردووه؛ خرايه به‌ر باس و له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى داواى كرد كه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئاوڕێكى باشتر له ڕه‌وشى په‌نابه‌ران بداته‌وه و داواى له كه‌نه‌داش كرد كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕۆڵى خۆى بگێڕێت.
