باڵیۆزی دانیمارک سەردانی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن دەکات

باڵیۆزی دانیمارک سەردانی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن دەکات
9ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- ئەمڕۆ سێ شەممە جۆنسۆن سیاویش وەزیری گواستنەوە وگەیاندن پێشوازی لە شاندێکی دانیمارک کرد کە پێکهاتبوون لەگێرت مێینك باڵیۆزی دانیمارك لە عێراق و پێرت تانسگارت كۆنسۆڵی گشتی دانیمارك لە دوبەی و شاندێكی یاوەری، لە کۆبونەوەیەکدا پرسی پتەوكردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانی هەرێمی کوردستان و دانیمارک تاوتۆکرا.

هەروەها باس لەبوژانەوەی ژێرخانی ئابووری هەرێم بەگشتی و گواستنەوەوگەیاندن بەتایبەتی لە میانەی یاسای وەبەرهێنان کرا و ئاماژە بە هەنگاوەكانی وەزارەت کراو رۆشنایی خرایە سەر پلان و ستراتیژیەتی وەزارەت لە هەموو بوارەکاندا.

پاشان باڵیۆزی دانیمارك ئاماژەی بە بەرنامەی سەردانەکەی و شاندی یاوەری كرد كە لە چەند كۆمپانیایەكی دانیماركی پێكهاتوون و لە بواری جیا جیادا كار دەكەن و دەیانەوێت پڕۆژەی ستراتیژی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن.

وەزیری گواستنەوەوگەیاندن ئامادەیی وەزارەتی نیشاندا بۆ هاوكاری و هەمانگی لەگەڵ كۆمپانیاكانی وڵاتی دانیمارك.
Top