بۆمبێكی چێنراو بە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی عەمید سەرحەد قادردا تەقییەوە

بۆمبێكی چێنراو بە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی عەمید سەرحەد قادردا تەقییەوە
9ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- ئەم سەرلەبەیانییە و لە كاتی گەڕان و پشكنیندا، بۆمبێكی چێنراو بە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی بەرێوبەری پۆلیسی شارەدێ و شارۆچكەكانی كەركووك، عەمید سەرحەد قادردا دەتەقێتەوە، بەڵام بێجگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێكی گیانی بە دواەوە نەبووە.
بەرێوبەری پۆلیسی شارەدێ و شارۆچكەكانی كەركووك، عەمید سەرحەد قادر، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند، لە كاتی رۆیشتنمان بۆ شارەدێی ڕیاز، لە ڕێگەدا بۆمبێكی چێندراو لە نزیك شەقامەكەدا لە نزیك گوندی (خەربە عەزیز) كە سەر بە ناحیەی ڕیازە، بە كاروانی ئۆتۆمۆبێلەكانی بەڕێوبەری شارەدێ و شارۆچكەكانی كەركووكدا تەقییەوە.
سەرحەد گوتیشی لەو تەقینەوەیەدا زەرەری ماددی هەبوو كە ئۆتۆمۆبێلی بەرێوبەری پۆلیسی شارەدێ‌ و شارۆچكەكانی كەركووكی پێكرا، بەڵام زەرەری گیانی لێنەكەوتەوە.
گوتیشی، دەستبەجێ‌ پۆلیس ئەو شوینەی گەمارۆ دا و دەستیان كرد بە گەڕان و پشكنین و لێكۆلینەوە دەستی پێكرد.
Top