لەهەولێر وەزیری تەندروستی لەكێشەو كەم كوریەكانی كەرتی تەندروستی كۆلیەوە
لەسەرتای سەردانە مەیدانیەكەیدا وەزیری تەندروستی لەنەخۆشخانەی رزگاری شاری هەولێر یەكەیەكە بەشەكانی ئەو نەخۆشخانەی بەسەركردەوە لەنزیكەوە گوێبیستی داواو داخوزی نەخۆش و هاوڵاتیان بوو، بریاریدا لەماوەیەكی نزیك بەیانی نوێی چارەسەری كیمیاوی توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە بكرێتەوە بەهۆی بچوكی جێگا و زۆری نەخۆش لەو نەخۆشخانەی رزگاری.
لەبەشێكی تری بەسەركردنەوەكی وەزیری تەندروستی سەردانی نەخۆشخانەی راپەرینی تایبەت بە منداڵان و نەخۆشخانەی لەدایكبون ومنداڵانی كرد، لەگەڵ بەرێوەبەر و پزیشكان بەشە جیاجیاكانی بەسەركردەوە بریاری چارەسەری پێویستی بۆ كەم وكوریەكانی دا، بۆئەمەش داوای لە بەرێوەبەری هەر دوو نەخۆشخانە كرد زیاتر كاربكەن بۆخزمەت كردنی نەخۆش و پێشكەش كردنی خزمەت گوزاری پزیشكی.
