گۆڕینی تابلۆی کاتیی ئۆتۆمبێل لەکەرکووک بەردەوامە
موقدەم عوسمان عەبدوڵڵا، گوتی: بەڵام بەڕێوەچوونی کارەکە ناڕێكیەكی پێووە دیار بوو. هەر لەبەر ئەوەبوو لیژنەیك لەبەرێوبەرایەتی هاتووچۆی كەركووك بەسەرپەرشتی بەریوبەری هاتووچۆ توانیمان نەخشەیەك بۆ چارەسەركردنی ئەو وەزعە دابنێن و دواجار بڕیار درا كەبەشێوەی ڕیزبەندی بەسەر ڕۆژەكانی هەفتەدا دابەش بکرێت.
دوای ئەوەی ماوەیەک لەمەوبەر پەیامنێر لە زمان پۆلیسی هاتوچۆی کەرکووکەوە بڵاویکردەوە خاونەی تابلۆ کاتیەکان تا کۆتایی ئەمسال دەرفەتیان هەیە تابلۆکایان بگۆڕن، هاووڵاتیان زیاتر روویان کردووەتە پۆلیسی هاتووچۆی کەرکووک.
