تیرۆریستێکی داواکراو لە دوبز دەستگیر کرا

تیرۆریستێکی داواکراو لە دوبز دەستگیر کرا
8ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- سەرچاوەیەك لەپۆلیسی شارەدێی دوبز رایگەیاند: تیرۆرستێكی داواكراو دەسگیر كرا.


بەریوبەری لیكۆلینەوەی پۆلیسی شارەدێی دووبز، مقەدەم عەبدواللەعەلی تاهیر، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: دووشەممە لەبازگەی شارەدێی دووبز –كەركووك لەلایەن پۆلیسی شارەدیی دووبزەوە تیرۆرستێكی داواكراویان دەسگیر كرد.

عەبدوالڵە عەلی گوتی: تیرۆرستەكە بەڕەگەز عەرەبە و ناوی \"محەممەد ئەحمەد \"" خەلكی گوندی حلێوان سەبەر شارەدیی حەویجەیە.

شارەدیی دووبز دانیشتوانەكەی لە كورد و عەرەب و توركمان پێكهاتووە و چەند ماڵێكی مسیحی تێدایە بەمەودای ٤٢ کیلۆمەتر لە شاری کەرکووک دوورە."
Top