ئاهەنگی دەرچوونی خولی پێنجەمی كۆلێژی ئەركان لە چوارقوڕنە بەرێوەچوو

ئاهەنگی دەرچوونی خولی پێنجەمی كۆلێژی ئەركان لە چوارقوڕنە بەرێوەچوو
8ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- بەمەبەستی زیاتر خزمەتگەیاندن بەتوانای ئەفسەران و بە چاودێری وەزیری پێشمەرگە ئاهەنگی دەرچوونی خولی پێنجەمی كۆلێژی ئەركان لەشارەدێی چوارقورنە بەرێوەچوو.


بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەكانی ئیدارەی راپەڕین، عومەر حاجی، بە پەیامێنری راگەیاند: لەو ئاهەنگەدا بریكاری پێشمەرگەو سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین و قائیمقامی قەزای رانیەو ژمارەیەكی زۆر لە ئەفسەرە پلە باڵاكانی حكومەت ئامادەبوون و هەریەكە لە بەرێوەبەری كۆلێژی ئەركان و بریكاری وەزیری پێشمەرگە وتەیان پێشكەش كرد.

بەرێوەبەری كۆلێژی ئەركان وێرای پیرۆزبایی لە دەرچوان بە گرنگەوە باسی لە بواری سەربازی كردو داوایلێكردن دڵسۆزانە كارەكانیان رابپەرێنن.

پاشان ، ئەنوەری حاجی عوسمان، بریكاری وەزیری پێشمەرگە لە وتەیەكدا پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم مامۆستایان و قوتابیان ئەم كۆلێژە كرد و هاوكات ئەفسەران و سەربازانی بە پارێزەری سەرو ماڵی هاووڵاتیان وەسف كرد و پێی راگەیاندن كە پێویستە ئەفسەرانمان بەوپەری دڵسۆزییەوە لە پێناو پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتیان هەوڵ بدەن.

دواتر لەلایەن بریكاری وەزیر و ئەفسەرە پلە باڵاكان خەڵاتی دەرچوون بەخشرایە قوتابیان و بەشدارانی خولەكە.
Top