ئەمڕۆ دژی سەرۆكی لیژنەی دامەزراندنەكانی گەرمیان گردبوونەوەیەك ئەنجامدەدرێت

ئەمڕۆ دژی سەرۆكی لیژنەی دامەزراندنەكانی گەرمیان گردبوونەوەیەك ئەنجامدەدرێت
8ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- ژمارەیەك دەرچووی زانكۆ و پەیمانگای ساڵی 2011 و ساڵانی پێشوتر ڕایدەگەیەنن لەبەر ئەوەی سەرۆكی لیژنەی دامەزراندنەكانی گەرمیان، پێشتر رایگەیاندبوو ئەولەویەت بۆ ئەوانە و ئێستا پێچەوانەی ئەو بەڵێنە لێدوانی داوە و ئەولەویتیان تەنها داوەتە دەرچووانی ساڵانی 2012، ئەمڕۆ گردبونەوەیەكی ناڕەزایی ئەنجامدەدەن و سەرۆكی لیژنەكەش زانیارییەكان رەتدەكاتەوە.


نوێنەری ئەو دەرچووانە بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێریان راگەیاند: دوای ئەوەی عەبدوڵڵلا ئەنوەر جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند: ئەولەویەتی دامەزراندن بۆ دەرچوانی سالی 2012 یەو دەرچوانی سالی 2013 ش دەكەونە كێبڕكیوە بۆ دامەزراندن و بە هیچ شێوەیەك باسی دامەزراندنی دەرچوانی سالی (2010_2011 )و ساڵانی پێشووی نەكرد بۆ ئەوەی چانسی دامەزراندنیان زیاتربێت، ئێمە وەكو دەرچوانی ساڵی 2011 بە هیچ شێوەیەك جارێكی تر قبوولی ناكەین غەدرمان لێ بكرێت بێدەنگ نابین لە داوا كردنی مافە ڕەواكانمان.

ئاماژەش بەوە دەدەن، ئەم نیكەرانییەمان دوای ئەوەدێت ماوەیەك لەمەوپێش سەرۆكی لیژنەی دامەزراندنەكانی گەرمیان راگەیاند، چانسی دامەزراندن بۆ دەرچوانی ساڵی 2011 و ساڵانی پێشووترە, بەڵام ئێستا پێچەوانەی ئەو لێدوانەی پێشوو لێدانی داوە و بۆ ئەو مەبەستە رێگای مەدەنی وەك \"گردبوونەوەو كەمپین و كۆكردنەوەی واژوو بۆ دەستلەكار كێشانەوەی سەرۆكی لیژنەی دامەزراندنەكان كە هاوكات جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانە \"" ڕادەگەیەنین و رێگای تریش دەگرینەبەر.

هەروەها داواش لە هەموو دەرچوانی ساڵی ( 2010 -2011) ساڵانی پێشووی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكەن، سبەینێ لەبەردەم ئیدارەی گەرمیان ئامادەبن بە مەبەستی ناڕەزای دەربڕین.

سەرۆكی لیژنەی دامەزراندنەكانی گەرمیان عەبدوڵا ئەنوەر، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: بڵابوونەوەی ئەو هەواڵە هەڵەیە و دەرچووانیش زانیارییەكانیان بەهەڵە پێ گەیشتووە.

عەبدوڵڵا ئەنوەر، ئاماژەشیدا: ئەولەویەت بۆ دەرچووانی ساڵانی 2012 یە تاوەكو ساڵی 2008 كە بەمشێوەیە خاڵیان پێدراوە:
دەرچووی 2012، یەك خاڵ، 2011 سێ خاڵ، 2010 پێنج خاڵ، 2009حەوت خاڵ، 2008، نۆ خاڵ. دواتریش لە دەرچووانی ساڵی 2007ەوە كە حەوت خاڵیان پێدەدەرێت بۆ ساڵانی پێشتر خاڵەكان كەمتر دەبێتەوە.

ناوبراو رونیشیكردەوە، ئامانج لەو خاڵانە بۆ ئەوەیە ئەو دەرچووانە دامەزرێن، چونكە لەسەردەمی ئەواندا دامەزراندن بە خاڵ نەبووە، ئێستا ئەو چانسەیان پێدەدرێت.

سەرۆكی لیژنەی دامەزراندنی گەرمیان زیاتر گوتی: پێدانی ئەو خاڵانە لەسەر داواكاری ئەوان بووە، بەڵام ریزبەندی خاڵەكان لە لایەن حكوومەتی هەرێم و لیژنەی تایبەتەوە دانراوە."
Top