یه‌کێتی: له‌ 10-10 پلینۆم و له‌ 31-1-2014ش کۆنگره‌ ده‌به‌ستین

یه‌کێتی: له‌ 10-10 پلینۆم و له‌ 31-1-2014ش کۆنگره‌ ده‌به‌ستین
8ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- به‌پێی راگه‌یندراوێکی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان که‌ دانه‌یه‌کی گه‌یشتۆته‌ ده‌ست KDP.info، باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسی ئه‌نجامه‌کان و به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان کراو بڕیاریش درا پلینۆم و کۆنگره‌ له‌ کاتی دیاریکراو ببه‌سترێت.

به‌پێی راگه‌ینداراوه‌که‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان هاتووه‌: ئێمە سەرەڕای سوپاسكردنی گەلەكەمان و سەرباری ئەوەی هەڵبژاردنەكە لە سەنگ و خەبات و قوربانی و پێگە و كاریگەری یەكێتی لە رابردوو و ئێسته‌ و بۆ ئایندەش نەبوو، لە گەڵ ئەو راستیانەشدا، دوپاتیدەكەینەوە كە رێز لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكە دەگرین و لەبەر رۆشنایی ئەنجامەكانیش، یەكێتی هەڵوێستی سیاسی بەرپرسیارانەی دەبێت لە چۆنیەتی راپەڕاندنی ئەركەكانی پێكهێنانی حكومەت و مامەڵەكردن لە گەڵ ئۆپۆزسیۆنیش، بێگومان وەك هەمیشە بەشێك دەبین لە چارەسەری كێشەكان و نزیكخستنەوەی بۆچوونەكان، بۆئەوەی لەم قۆناغە سیاسییە نوێیەدا، كێشمەكێشە زیانبەخشەكانی رابردوو پشت سەر بخەین و بەرزبینەوە بۆ ئاستی بەرپرسیارێتی قۆناغی نوێی سیاسی كە لەناوچەكە و عێراق و كوردستاندا، رووبەڕوی نەتەوەكەمان و ئەزمونی دیموكراسی كوردستان و هەموو لایەنە سیاسیەكان دەبێتەوە.

هه‌روه‌ها له‌ به‌شێکی دیکه‌ی بڕیاره‌کانی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ ده‌ڵێت: سەرەنجام بەكۆی دەنگ بڕیاردرا 10/10/2013 پلینیۆم ببەسترێ. بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، لیژنەیەك پێكهێنرا كە تەواوی ئامادەكاریەكان بۆ بەستنی پلینیۆم ئەنجام بدات. هاوكات كۆبونەوە، بۆئەوەی بتوانرێ كێشەكانی یەكێتی چارەسەر بكاو سیاسەتە بنچینەییەكانی (ی.ن.ك) لەهەموو بارێكەوە بگۆڕێ، بڕیاردرا لە 31/1/2014 چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان ببەسترێت.
Top