مه‌سرور بارزانی پێشوازیی له کونسولی گشتیی کۆماری تورکیا له هه‌رێم کرد
مه‌سرور بارزانی پێشوازیی له کونسولی گشتیی کۆماری تورکیا له هه‌رێم کرد ئێواره‌ی ئه‌مرۆ مه‌سرور بارزانی راوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان پێشوازیی له به‌رێزان محه‌مه‌د عاکف ئینام کۆنسولی گشتی کۆماری تورکیا له هه‌رێمی کوردستان و مسته‌فا تۆکار جێگری کۆنسول کرد. له دیدارێکدا دوا ره‌وشی ده‌ڤه‌ره‌که تاوتوێ کرا و جه‌خت له سه‌ر هاوکاری و په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه کرا بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری له تێکڕای ناوچه‌که جێگیر ببێت و له‌م میانه‌شدا جه‌خت له سه‌ر پێگه و کاریگه‌ریی هه‌رێمی کوردستان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی عێراق و ناوچه‌که کرایه‌وه. هه‌ر له میانه‌ی دیداره‌که‌دا، کونسولی گشتی تورکیا وێڕای پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنه‌کانی هه‌رێم، دوا کرداری تیرۆریستیی به ئامانج کردنی پایته‌ختی هه‌رێمی شه‌رمه‌زار کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که هه‌رێمی کوردستان دورگه‌یه‌کی ئارامه و به چه‌ند هه‌وڵیکی ناحه‌زان ناشله‌ژێت و پاڵپشتیی وڵاته‌که‌شی بۆ هاوکاریی زیاتری هه‌رێم ده‌ربڕی. له به‌رامبه‌ردا راوێژکاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم ئاماژه‌ی به گرینگیی هاوکاریی گشت هێز و وڵاتانی ناوچه‌که ، له پرۆسه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان دا و له‌م میانه‌شدا جه‌ختی له سه‌ر گرنگیی هاوکاریی هه‌رێم و کۆماری تورکیا کرده‌وه. هه‌ر له ته‌وه‌رێکی کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوو لا ته‌ئکیدیان له سه‌ر چاره‌سه‌ریی ئاشتیانه‌ی هه‌رچی زووتری کێشه‌ی سوریا کرده‌وه و ئاواتیان خواست به هاوکاریی گشت ناوه‌نده ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیه‌کان کۆتایی به مه‌ینه‌تیه‌کانی گه‌لانی سوریا بهێنرێت.
