پارێزگای هەولێر و كۆمسیۆنی پەنابەران یاداشتنامەی دەستپێكردنی كارەكانی كەمپی پەنابەران واژۆدەكەن
یاداشتنامەی دەستپێكردن لەلایەن هەریەك لە نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێرو ولیەم تۆل نوێنەری كۆمسیۆنی كاروباری پەنابەرانی سەربەUN واژۆكراو بەفەرمی ئەو پرۆژانە كەوتنە واری جێبەجێكردنەوە.
شایانی باسە پتر لە 23000 ئاوارەی رۆژئاوا لە میانەی كەمپەكانی سنووری پارێزگای هەولێر نیشتەجێكراون كە بە خێراییەكی زۆرو لەماوەیەكی كەمدا ئەو كەمپانە دامەزران و ئێستا پارێزگای هەولێر بە هەماهەنگی نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەوڵی رێكخستنەوەی پترو باشتركردنی رەوشی خزمەتگوزارییەكانی ئەو كەمپانە دان.
