دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستی بەسەر 1000 خێزانی ئاوارەی رۆژئاوا دابەش دەکات
لەدرێژەی خزمەتکردن بە ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان کە لەهەردوو کامپی عەربەت و باسرمە نیشتەجێکراون، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشێوەیەکی بەردەوام لەرێگای ئۆفیسەکانیەوە خزمەتی ئاوارەکان دەکرێت، لە راگەیندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر نێردراوە هاتووە \"ئەمڕۆ بە هاوکاری رێکخراوی (ئاکتد) لە کامپی عەربەت هەڵمەتی دابەشکردنی سووتەمەنی کە پێکهاتبوو لە (60 لیتر) بەسەر 446 خێزانی پەناخوازی رۆژئاوای کوردستاندا دابەشکرا، هەروەها دابەشکردنی ئامێری ئاگرکوژێنەوە و سۆپە و خۆراک بۆ 25 خێزانی ئاوارە کە تازە هاتبوونە کامپەکە\"".
بە پێی راگەیندراوەکەش \""لە کامپی باسرمە، پاش گواستنەوەی ئەو خێزانانەی لە کامپی بێخمە نیشتەجێبوون بۆ کامپی باسرمە، هاوکاری بەسەر 90 خێزاندا دابەشکرا، هاوکارییەکەش بریتی بوون لە خۆراکی رۆژانە، جگە لەمەش بەشێوەیەکی بەردەوام موکێت و بەتانی دۆشەک بەسەر 300 خێزاندا دابەشکرا جگەلە برنج و قەنینەی غاز و چەندین پێداویستی دیکەی ئەو خێزانانە\""."
