ئاسایشی کەرکوک دەستى بەسەر حەشەرگەیەکى چەک و تەقەمەنى گرت

ئاسایشی کەرکوک دەستى بەسەر حەشەرگەیەکى چەک و تەقەمەنى گرت
7ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- بەرپرسى هۆبەى ڕاگەیاندنى هێزەکانى ئاسایشى کەرکووک ئاشکرای کرد هێزەکانی ئاسایش لە شارەدێی لەیلان دەستیان بەسەر حەشەرگەیەکى چەک و تەقەمەنى گرتووە کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە بەکارهێنراوە بۆ ئەنجامدانی کاری توندوتیژی
فەرهاد حەمە عەلى بەرپرسى هۆبەى ڕاگەیاندنى ئاسایشى پارێزگای کەرکووک بە ئاژانسى هەواڵی پەیامنێرى ڕاگەیاند \" بە پێی چەند زانیاریەک هێزەکانمان لە نزیک گوندى (یارمجە)ی سەر بە شارەدێی (لەیلان) لە ناو کێڵگەیەکى کشتوکاڵی توانیان دەست بگرن بەسەر حەشارگەیەکى چەک و تەقەمــەنى کــە ژمارەیەک تــەقەمەنى تێدا بوو ئەو تــەقەمەنــیانە هی ســەردەمى رژیـمی بەعس بوون و بەڵام تیرورستان بەکارى دەهێنن بۆ ئەنجامدانی کردەوە تیرۆریستیەکانیان\"".


روونیشیکردەوە\"" دوای کۆکردنەوەى زانیارى وبەدواداچوونى ورد هـــێزەکانمان لە شارەدێى (پردێ) توانیـان لە هـەڵمەتێــکدا دوو تاوانبار دەستگیربکەن بە ناوەکـانى (خ.س.ا)و (ه.ف.ع)ئەم دوو تاوانــبارە چـــەند رۆژێک لەمەوبەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW ژمارە 52082 یان لە شاری هەولێر دزیوە و بەمەبەستى شاردنەوەى ئەو تاوانبارانە هێنابیان بۆ شارەدێی (پردێ)،لەو هەڵــــمەتەدا هێزەکانمان دەستیان گرت بەسەر ئەو ئۆتۆمبیلە دزراوە و پاشان رادەستى خاوەنەکەی کرایەوە\""."
Top