کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان دەستەیەک بۆ چاوخشاندنەوە سکاڵا تۆمار کراوەکان پێکدەھێنێ

کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان دەستەیەک بۆ چاوخشاندنەوە سکاڵا تۆمار کراوەکان پێکدەھێنێ
7ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- دوای ئاشکراکردنی ئەنجامی ھەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی كوردستان لە رۆژی چوار شەممەی رابردجوو لە لایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانەوە، ژمارەیەک سکاڵا تۆمار کراون.

ھێندرێن محەمەد بەرپرسی ئۆفێسی ھەولێری کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاند: دوای ئەوەی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگەیاندرا، ژمارەیەک قەوارەو کاندیدی لیستەکان تانەیان لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان داوە.,

ھەروەھا وتیشی، تا ئێستە ژمارەیەک سکاڵا تۆمار کراوە بەڵام ژمارەکە لەبەر دەست دانییە، چونکە سکاڵاکان لە ھەر یەک لە دەستەی گشتی ھەڵبژاردنەکان و ئۆفێسەکانی کۆمسیۆن تۆمار کراون.

راشیگەیاند: کۆمسیۆن ئەمڕۆ دەستەیەکی تایبەت پێکدەھێنێ و سبەی دەستبەکار
Top