١٢ ماڵباتی کورد موسڵ بەجێدەھێڵن

١٢ ماڵباتی کورد موسڵ بەجێدەھێڵن
7ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ رایگەیاند، لە ماوەی ھەفتەیەکی رابردوودا ١٢ ماڵباتی کورد شاری موسڵ بەرەو ناوچە کوردنشینەکانی دەشتی موسڵ بەجێدەھێلنن.

سەرچاوەکە روونیشیکردەوە، ئەو ١٢ ماڵباتە چەند ساڵێکە لە سەنتەری پارێزگای موسڵ نیشتەجێ بوونە، بەڵام ماوەیەک ھەڕەشەیەکی جیددییان لێکراوە لە لایەن گرووپە تیرۆریستی و توندڕەوەکان، بۆیە بە ناچاری سەنتەری شارەکەیان بە جێھێشتووە.
Top