لە کەموکورتیەکانى پۆلیسى راپەڕین دەکۆڵدرێتەوە
عومەر حاجى، بەڕێوەبەرى راگەیاندن و پەیوەندیەکانى ئیدارەى راپەڕین بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێرى راگەیاند \"لەو سەردانەدا سەرپەرشتیارى ئیدارەى راپەڕین لەگەڵ بەرێوەبەری پۆلیسی راپەرین کۆبۆوە و باسیان لە کێشەو کەم و کورتیەکانی بەرێوەبەرایەتیەکە کرد، دواتر سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین سەرجەم بەشەکانی ئەم بەرێوەبەرایەتیەی بەسەر کردەوەو لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ کەم و کورتیەکان و گوێبیستی داواکارییەکانیان بوو\"".
گوتیشى، سەرپەرشتیارى ئیدارەى راپەڕین داوای کرد کە دڵسۆزانە کارەکانیان ئەنجام بدەن لە پێناو خزمەتگەیاندن بە هاوڵاتیان، هاوکات بەهۆى ئەوەى کە ئەو بەڕێوەبەرایەتیە ئەمساڵ لە سنورەکە کراوەتەوە هەندێ َگرفت و داواکاریان هەیە بۆیە بەڵێنی پێدان کار بکات بۆ نەهێشتنی کەم و کوورتیەکانیان و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان.
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى راپەڕین دواى بونى رانیە بە ئیدارە دامەزراوە و تەواوى بنکەکانى پۆلیسى سەنتەرى هەردوو شارۆچکەى رانیەو قەڵادزێ و شارەدێکانیان لە خۆ دەگرێت."
