زمانی كوردی توركیا دابه‌ش ناكات

زمانی كوردی توركیا دابه‌ش ناكات
7ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- وەزیری بازرگانی و گومركی توركیا حەیاتی یازجی لە شاری ریزە بەشداری لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی كرد و رەخنەی لەو كەسانە گرت، كە بانگەشەی ئەوە دەكەن زمانی كوردی و پەروەردەی كوردی دەبێتە هۆكاری دابەشكردنی توركیا.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی حاكیمیەت بڵاویكردەوە كە وەزیری گومرك و بازرگانی توركیا حەیاتی یازجی رایگەیاندووە كە ئەوانەی بانگەشەی ئەوە دەكەن، كە زمانی كوردی یا پەروەردە بە زمانی كوردی دەبێتە هۆكاری پارچە كردنی توركیا خاوەن بیروڕایەكی سەردەمییانە نین.

حەیاتی یازجی ئاماژەی پێداوە كە كاتی ئەمجۆرە بانگەشانە بەسەرچووە و چی دیكە رای گشتی گەلی توركیا فەریبی ئەو جۆرە تێوەریانە ناخوات. ئەوانەی كە بەمجۆرە بیر دەكەنەوە تەنیا بیر لە بەرەژوەندییە بەرتەسكەكانی خۆیان دەكەنەوە.

یازجی جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە زمانی كوردی و پەروەردە كوردی نە تەنیا نابێت هۆكاری دابه‌شكردنی توركیا، بەڵكو دەبێتە هۆكاری بەهێزتركردن و پڕ رەنگتركردنی دیموكراسیەتی توركیا.
Top